ڕێنوينى بۆ گەشتیاران    
(24/3/2014)



هاووڵاتى بەڕێز/


• پاک ڕاگرتنى ژینگەى دەورو بەرت ئەرکێکى ئاینى و نیشتیمانی یە.
• بۆ پاک ڕاگرتنى شوێنى سەیرانگاکەت تکایە پاشماوەو زبڵ و خاشاک بەجێ مەهێڵەو کۆیان بکەرەوەو لەشوێنى فڕێدانى زبڵ فڕێیان بدە.
• بوتڵى پلاستیک و قاپى پلاستیک کۆبکەرەوە پاش بەکارهێنانیان بەجێ یان مەهێڵە لەشوێنى سەیرانگاکەت ،چونکە هۆکارێکى ترى پیس کردنى سروشت و جوانیەکەیەتى.
• پارێزگارى کردن لەبڕینى دارو نەشێواندنى هێللانەى باڵندەو ئازاردان و ڕاوکردنى ئاژەڵەکێوی یەکان،پاراستنى سروشت و دیمەنە جوانەکانى ژینگەیە.
• بەدەنگى بەرزو هۆڕن لێدان و ژاوە ژاو کەبەشێکن لەپیسکەرەکانى ژینگە،سەیران و گەشت لەهاوگەشتیارانت تێک مەدە.
• مەهێڵن منداڵەکانتان ئاوى ڕووبارو کانیاوەکان شێلو بکەن و بیان شێوێنن.
• قاپ و قاچاغ لەسەر ڕووبارو کانیاوەکان مەشۆن چونکە دەبێتە هۆى پیس بوون و بڵاوبونەوەى نەخۆشى.
• دروست کردنى تەپ تۆز سەرەڕاى ئەوەى کە پیس کردنى ژینگەیە،هاوگەشتیارانت ئازار دەدات.