دەربارەی ئێمە
31/12/2013


دەربارەی فەرمەنگەی ژینگەی هەولێر


ناو: فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
ساڵی دامەزراندن: 1 /9/2007
سنووری كاركردن: هەولێر و دەوروبەر
ناساندن:
لە پێکهێنانی کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) بۆ یەکەمجار بڕیاری دروستکردنی وەزارەتی ژینگەی حکومەتی هەرێم درا، دروستکردنی وەزارەتی ژینگە لە کوردستان هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ هۆشیاری ژینگەیی و چارەسەر کردنی زانستیانەی کێشە ژینگەیی یەکانی کوردستان. دوای دروست کردنی وەزارەتی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2006) بەسەرپەرشتی یەکەم وەزیری ژینگە بەڕێز(دارا محمد امین)، بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی ژینگە ژمارە (960) لە 25/7/2007 ، بڕیاری دروستکردنی بەرێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان درا.
ئینجا بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی تەندروستی /ب.گ دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی ژمارە (1933)لە (4/6/2007) بڕیاردرا هۆبەی ژینگە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکانەوە بە میلاک و کەل و پەل و ئامێرەوە بگوازریتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەلام لەپارێزگاى هەولێر جێبەجى نەکرا .


كاروچالاكی:


- چاودرێری کردن و بەدواداچوونى ئەو چالاکی یانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر ژینگە و بەدوا داچوونیان بە مەبەستی سنووردانان بۆ پیس بوونى ژینگە بە هۆی ئەو کارەوە لە سنووری پارێزگاى هەولێر.
- ڕەزامەندی نوواندن لەسەر دیاری کردنی شوێنى پرۆژە تازەکان لە سنووری جوگرافی پارێزگاى هەولێر سەبارەت بە چالاکی یەکانی جۆری (ج) ، وە ئاراستە کردنی بابەتەکە بۆ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەربارەى چالاکی یەکانی جۆری (أ ، ب).
- هاریکاری لەگەل بەڕێوەبەرایەتی یەکانی ژینگە لە پارێزگاکانی دەور و بەر بە جۆرێک کە بتوانرێت بە چاکترین شێوە مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی ژینگەدا بکرێ‌، ئیدی ئەگەر ئەو حاڵەتە لە ناکاو بێت یان حاڵەتێکی ئاسایی ڕۆژانە بێت.
- جووڵانەوە لە بارە ناکاوەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاکەدا بە مەبەستی دەرباز بوون لەو ڕەوشەی کە بە هۆی حالەتە لە ناکاوەکە یان کارەساتی ژینگەیی یەوە هاتوونەتە ئاراوە.
- لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی ژینگە لە پارێزگاى هەولێر دیاریکردنی خاڵە لە پێشینەکانی چارەسەر و بەرزکردنەوەی ڕاسپاردەکانی بە مەبەستی دەست کردن بە چارەسەر کردنی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
- ئامادە کردنی ڕاپۆرتێکی ڕووپێوی ژینگەیی پارێزگاى هەولێر و چاودێری کردنی جۆرى هەوا و ئاوی خواردنەوە و سەرچاوەکانی ئاو و سەرچاوە پیشە سازی و تیشکەکان و ئاراستەکردنی بۆ دةستةى ثاراستن و ضاككردنى ذينطة و فەرمانگەى کاروبارى هونەرى و خؤثاراستن لةتیشک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێو شوێنی گوونجاو لەو بارەیەوە، وەیاخود راستەوخۆ ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندى دارى حکومەت و کەرتى تایبەت بەچارەسەرکردنى کێشەکە و نەهێشتنى کاریگەرە خراپی یەکان بۆسەر ژینگە .
- دەست کردن بە هەڵمەتی هۆشیار کردنەوە لە پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگی لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگەى هۆشیاری و ڕاگەیاندنی دةستةى ثاراستن و
- ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی هەمە جۆرى (کیمیاوى ، بەکتریۆلۆجى ) جۆرى هەوا و ژاوەژاو و خاک و تیشک .. هتد .بۆ نموونە ژینگەیی یەکان.
- چاودێرى دارستان ڕوەکە دەگمەنە کان و کەلتوورە سرروشتیەکان وپارێزگارى کردنیان بۆنەوەى داهاتوو .
- کارکردن بۆ دیارکردنى پارێزراوە سرو شتیەکان لەسنورى پارێزگاى هەولێر .
- پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى بەگشت لایەنێکى پارێزراوە سروشتی یەکان و ئارامگاکان لە رووەک و زیندەوەر و ئاژەلە کێویە دەگمەنەکان .
- پاراستنى شوێنەوار و کەلتورە سروشتی یەکان کە لە خزمەتى ژینگە و گەشتوگوزار دابێ .
- وەرگرتنى رێوشوێنى یاسایی دەرهەق بە سەرپێچی کارانى ژینگە بەگوێرەى یاسا و رێساو ڕێنمایەکانى ژینگە و بەدواداچوونى وەرگرتنى سزا
داریى و بەدواداچوونى یاسایی لە دادگا .