ڕێنمایى ژمارە (2) ى ساڵى(2009 )    
(13/4/2014)



پشت بەست بە ماددەى (2) و (45) لەیاسایى پاراستن و چاککردنى ژینگە ژمارە (8) ى ساڵى 2008 وە دوابەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (646) لە (2/4/2009 ) بە پێى ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە بڕیارماندا بە: دەرکردنى ڕێنمایى ژمارە (2) ساڵى 2009:


یەکەم:گواستنەوەى پڕۆژەو کۆمپانیاو کارگەو دەزگاکان ئەنجام دەدرێن، هەرکات پێچەوانەى یاساو پەیڕەوو ڕێنمایى ژینگەیى بوون ،یان کەوتنە نێو سنورى ماستەر پلانى شارو شارۆچکەکان .
دووەم:گواستنەوەى پڕۆژەو کۆمپانیاو کارگەو دەزگاکان ئەوانەى لە پۆلێنى (ڕ ، ب) دان بەم ڕێو شوێنانەى خوارەوە:
1ـ ئامادەکردنى ڕاپۆرتێکى زانستى لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەکنیک و خۆپاراستن لە تیشکەکان و بەرزکردنەوەى بۆ وەزارەت و ، تیایدا داواى گواستنەوە دەکرێت و هۆکارو پێویستى گواستنەوە ڕوون دەکرێتەوە .
2ـ بە فەرمانێکى وەزارى بڕیارى گواستنەوە دەردەکرێت ئەوەندەى پەیوەندى بە ژینگەوە هەبێت .
سێیەم: گواستنەوەى پڕۆژەو کۆمپانیاو کارگەو دەزگا ئەوانەى لە پۆلێن (ج) دان بەم ڕێو شوێنانەى خوارەوە:
1ـ ئامادەکردنى ڕاپۆرتێکى زانستى لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ژینگەى پارێزگاکان و گەرمیانەوە بەرزکردنەوەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەکنیک و خۆپاراستن لە تیشک ، تیایدا داواى گوستنەوە دەکرێت و هۆکارو پێویستى گواستنەوە رٍوون دەکرێتەوە .
2ـ بە فەرمانێکى کارگێڕى بڕیارى گواستنەوە دەردەچێت ئەوەندەى پەیوەندى بە ژینگەوە هەبێت .
چوارەم: هەماهەنگى کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ جێ بە جێ کردنى بڕگەکانى ئەم ڕێنماییە .
پێنجەم: ئاگادارکردنەوەى وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکان بۆ گرتنە بەرى ڕێوشوێنى پێویست سەبارەت بە پڕۆسەى گواستنەوە .
شەشەم: ئەگەر خاوەن پڕۆژە ویستى پڕۆژەکەى بگوازێتەوە بۆ شوێنێکى تر پێویستە ڕەزامەندى ژینگەیى وەربگرێت .
حەوتەم: ماوەى ئەنجامدانى گواستنەوە بەپێى پۆلێنى پڕۆژەکان و پشت بەست بەڕاپۆرتى زانستى دەبێت کە لە بڕگەى دووەم خاڵى (1) و بڕگەى سێیەم خاڵى (1) دا هاتووە .


ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژى 1/6/2009 کارى پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان ) بڵاودەکرێتەوە .