ڕێوشوێنى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بۆ پرۆژەى دانانى فڕن:-    
(2/3/2014)



1- دەبێت دوورى لەقوتابخانە (200م) کەمتر نەبێت.
2- نابێت هێچ سوتەمەنیەک بەکاریهێنرێت جگە لەنەوتى سپى.
3- دەبێت دووکەڵ کێش (ساحیبە)ى فڕنەکە (2م) بەرزتربێت لەئاستى دەوروبەرى. 4- ڕووى ناوەوەى فڕنیەکە نابێت دیکۆر بکرێت بەماددەیەک بەئاسانى بسوتێت. 5- شوێنێکى گونجاو دیارى بکرێت بۆ کۆگاى سوتەمەنى کەدوور بێت لەئاگرکەوتنەوە.
6- فڕنەکە دوو دەرگاى هەبێت.
7- ئەو پەنجەرانەى کە دادەنرێت بۆ ڕووناکى و هەوا گۆڕگێ دەبێ لە (20%)ى ڕووبەرى زەوى هەر بەشێک لەفڕنەکە لەگەڵ هەوا ڕاکێش (ساحبات الهواء).
8- ڕونکردنەوەى شوێنى ئاوەڕۆ لەسەر نەخشەو وەنابێ منهۆلات وتانکى و بەلۆعە ئەنجامى سلبى هەبێت لەسەر شوێنى کارو کۆگاى ئارد.
9- شوێنى تانکى نەوت دەبێ دوور بێ لەشوێنى ئاگر.
10- دەرگاى گەرماوو ئاودەست بەڕووى دەرەوە بکرێتەوە.
11- دەبێ دوورى لەنزیکترین فڕن و نانەوا خانە کەمتر نەبێت لە(300م).
12- لەکاتى تەواو بوونى هەر پرۆژەیەک ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتیمان بکەنەوە.