ڕێوشوێنى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بۆ پرۆژەى گواستنەوەى ڕەژوو:-    
(2/3/2014)



1- ڕاپۆرتى کۆنووسى لێژنەى هاوبەشى بۆ دروستکردنى ڕەژووى هەبێ.
2- دەبێت پسولەى خاڵى گومرکى سنورى فەرمى کوردستان هەبێت و کێشى ڕژووەکەش دیارى کرابێت .
3- دەبێت پسولەى گومرکى سنورى فەرمى هەبێت لە لایەن ئەو ووڵاتەى کە بەرهەمەکەى لێوە هاوردە کراوە و کێشى ڕەژووەکەش دیارى کرابێت .
4- هەرجارەى لە بڕى خەڵوزەکە ئاگادارى ئێمەو لایەنى پەیوەندیدارەکانى دیکە بکرێتەوە لە کاتى گەیشتنى بۆ سنورى هەولێر .
5- دانانى لەناو بارهڵگرەکە و داپۆشین و بەستنەوەى بە سێوازێکى ڕێک وپێک .
6- دەبێت ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لەبەر چاو بگرێت .
7- گواستنەوەى تەنها بەو ئۆتۆمبێلانە دەبێت کە لە سەرەتاوە جۆرو ژمارەکەى دیارى کراوە .
8- تەنها بە پێ ی وەڵامى نوسراوى پارێزگا ئیشى پێدەکرێت .