جۆرەکانى پلاستیک و زیانەکانى    
(16/2/2014)



پلاستیک
یەکێکە لەو ماددە زیانبەخشە ترسناکانەى کە کاردەکاتە سەر تەندروستى مرۆڤ و ژینگە، ماددەى پلاستیک دروست دەبێت لە ماددەى پترۆکیمیاوى سەرەتایى کە نەوت بە پلەى یەکەم دێت وە هەروەها بە ڕێژەى %4 نەوت گازى سروشتى و خەلوز بەکاردێت وەک ماددەى سەرەتایى.
وە لەدروست کردنى پلاستیک پێکهاتەى تر بەشدارى دەکات کە پێى دەڵێن پۆلیمەر کە یەک ماددەى ئەندامى یان زیاتر لە پێکهاتنیدا هەیە کە کێشى گەردیلەییان گەورەیە دەتوانرێت جۆرەها شێوەى لێ دروست بکرێت وە هەروەها ماددەى ترى بۆ زیاد دەکرێت (Additives) بۆ بەدەست هێنانى هەندێک سیفەتى وەک جیرى ، نەرمى ، بەرگرى لە شکان ، شەفافى .

زیانەکانى پلاستیک:
لەڕۆژگارى ئەمرۆدا بەکارهێنانى پلاستیک زۆر بڵاوە بە جۆرێک کە لە هەموو ماڵێک و کارگەیەک و نوسینگەیەک... بەکاردێت وەهۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ تواناى پلاستیک بۆ دابین کردنى هەموو جۆرە پێداویستیەکەک، وە کەمى کێش و ئاسانى گواستنەوەى ، وەبەرگرى بۆ ئاوو ژەنگ و شکان، وە کەمى کولفەى دروست کردنى...
بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە دوژمنێکى ترسناکى ژینگە دادەنرێت هەر لەسەرەتاى دروست بوونى کە لەسەرچاوەى سروشتى دروست نەبۆوە (غیر متجدد) وەک نەوت و گازى سروشتى دروست دەکرێت تا لەناوچونى جا چ بە هۆکارى سوتان بێت (کە پێویستى بە ووزەیەکى زۆر هەیە بۆ سوتانى وە لەکاتى سوتانى گازى پیسکەرى لێدەردەچێت) یاخو شاردنەوەى لەناو خاک کە بەرگرى زۆرى هەیە بۆ شی بونەوە نزیکەى 100 تا 200 ساڵ دەخایەنێت وە شیبوونەوەى پلاستیک دەبێتە هۆى چینێکى ڕێگر بۆ گەیشتنى ئاو و ماددە سودبەخشەکان بۆ چینى ژێرەوە بەمەش مەترسى هەیە بۆ بەپیت بوونى خاک وە دواى شى بوونەوەش دەبێتە هۆى پیس بوونى خاکەکە بە ماددەى ژەهراوى و کاردەکاتە سەر ئاوى ژێر زەوى و ماددە زیندەکیەکان خاک وە یاخود بە شاردنەوەى لە ناو دەریا وە زەریاکان کە دەبێتە هۆى کوشتنى و لە ناو چوونى چەندەها زیندەوەرى دەریاى وە هەروە ها چەندین زیانى هەیە بۆ سەر تەندروستى مرۆڤ کاتێک کە خۆراک هەڵدەگیرى َ لەناو ماددەى پلاستیکى یاخود داپۆشرانى گۆشت و خۆراک و چەورى وەک کەرە و پەنیر بە هۆى چینى نایلۆن لەناو ساردکەرەوەکان لەبەر ناجێگیرى ئەو ماددە پلاستیکانە بە هۆى بەرز بون و نزم بونى پلەى گەرمى یان ڕووناکى ئەوا گەردەکانى ماددەى پلاستیکەکە سەربەست دەبن و دزە دەکەن (تسرب) بۆ ناو ماددە خۆراکیەکە و دەبێتە هۆى ژەهراوی بونى بە هۆى ئەو ماددە کیمیاویانە کە هۆکاریکن بۆ تووش بوون بە نەخۆشى شێرپەنجە، وە هەروەها دانانى کەلوپەلى پلاستیکى لەناو فرنى مایکرۆوەیڤ هۆکارێکە بۆ توش بوون بە نەخۆشى شێرپەنجە بەتایبەتى شێرپەنجەى سینگ،چونکە پلاستیک ماددەى دیۆکسینى (مسرگن) تێدایە، وەهەروەها ئەو قوتوە پلاستیکانەى کە بەهاراتى تیدا هەڵدەگیرێ بۆ ماوەیەکى کەم تام و چێژى لە دەست دەدات ، وەهەروەها جێگاى سەرنج و باسکردنە کە ئەو دەبانەى ئاوى خواردن کە لە پلاستیک دروست کراون بەروارى لەناو چونیان لەسەر نوسراوە ئەمەش پرسیارێک دروست دەکات کە ئایا ئاولەناودەچێت؟
بۆ وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارە ئاو لەناو ناچێت بەڵکو ژەهراوى دەبێت بە هۆى ماددەى پۆلى ئەسیلین تریفسالات کە لە پێکهاتەى پلاستیک هەیە کەتواناى شی بوونەوەى هەیە و ماددەیەکى زیانبەخشە بۆ تەندروستى مرۆڤ کە هەندێکیان دواى شەش مانگ ماددە کیمیاویە (مسرگن) ەکە دەست بەشی بونەوە و دزەکردن دەکات بۆ ناو ئاوەکە دەبێتە هۆى ژەهراوى بونى وە هەندێکیان دواى 24 کاتژمێر تێپەر بوون بەسەر کردنەوەیان ماددە کیمیاویە زیانبەخشەکە (مسرگن) دەست بە شی بونەوە دەکات وە بەر لە خواردنیان پێویستە تەئکید بکرێتەوە لە چۆنیەتى هەڵگرتنیان بەپێى ووتەى د. ێالح عبدلله کابیلى بریکارى کۆلێژى زانست بۆ خێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە وڵاتى سعودیا کە دەڵێ ((ئاوى ناو دەبە کە هەڵگیراوە یان دوچارى تیشکى خۆر بووە یان لەناو کۆگایە کە پلەى گەرمى 40 پلەى سەدیە کە دەبێتە هۆى سەربەست بونى گەردیلەى پلاستیک و کارلێکى لەگەڵ ئاو)).
کاتێک ئەو دەبانە کە ئاو یان هەر شلەیەکى ترى تێدابێت کە دەخرێتە فرێزەر یان دوچارى گەرمى دەبن ئەوا دەبێتە هۆى سەربەست بوونى گەردیلەى دیۆکسینى (مسرگن) کە لە پێکهاتەى پلاستیکەکە هەیە وە دزەکردنى (تسرب) بۆ ناو ئاو و خۆراک ئەمە هۆکارێکە بۆ توش بوون بە شێرپەنجەى سینگ و پرۆستات کە ئەمەش بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵێکى تەندروستى جیهانى کە سەرچاوەکەى نەخۆشخانەى )جون هوبکنزە( لە وڵاتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا دەربارەى هۆکارەکانى تووش بوون بە شێرپەنجە وە هەروەها سەلمێنراوە لە ڕێگاى لێکۆڵینەوەیەک لە وڵاتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا دەرکەوتووە کە دوبارە بەکارهێنانەوەى دەبەى ئاو شوشتن و ووشک کردنەوەى وە هەڵگرتنى دوبارە شلەمەنى تیایدا دەبێتە هۆى شى بونەوەى ماددەى پلاستیک و دزەکردنى ئەو ماددە کیمیاویە زیانبەخشە کە لە پێکهاتەى پلاستیک هەیە کە ناسراوە بە (دوانە ئەسیل هایدرۆکسید امین) بۆیە ناو ئاو بۆ هەریەکە لێکۆلەرەوە زانستیەکان و دۆستانى ژینگە و تەندروستى بە هەماهەنگى لەگەڵ یەکێتى جیهانى ئاوى هەڵگیراو (میاە المعبڕە) IBWA وە کارگەکانى پلاستیک لەلایەکى تر بڕیاریان داوە بە دورکەوتنەوە لە دووبارە بەکارهێنانەوەى .
وە کیسى پلاستیکى کە بڕى یەک تریلیۆن ساڵانە لە جیهان بەکاردێت کە تەنها ئەو ڕێژەیە ساڵانە ملیۆنەها باڵندەو هەزاران زیندەوەرى دەریایى و ژمارەیەکى نەژمێردراو لە ماسى لەناو دەبات ،وە لەبەر کەمى کێشى هۆکارێکە بۆ ناشیرین کردنى سروشتى ژینگە بەهۆى خۆهەڵواسینى بە هەر شتیک کە دێتە بەر دەمى بەمەش دەبێتە هۆى بەربەست لە گەشەکردنى ڕووەک بە هۆى ڕێگرتنى لە گەیشتنى تیشکى خۆر و هەوا وە هەروەها خواردنى لەلایەن گیانلەبەر دەبێتە هۆى تێکچونى کۆئەندامى هەرس و دواتر مردنیان وە هەرها دەبێتە هۆى تێکچونى پەروانەى کەشتیە دەریاییەکان وە لە ناوچونى زیندەوەرە بچوکەکان و زیندەوەرە دەریاییەکان کە دەبێتە هۆى بەربەستێک بۆ گەیشتنى شەپۆلى نوێى دەریا کە هەڵگرى ئۆکسجین.
وە لە یاساى ژینگەى جیهانى (RECYCLING، REUSE، REDUCE) لێکۆلینەوەکان سەلماندیان کە دووبارە بەکارهێنانەوەى کیس بۆ چوار جار ئەوا %18 بەکارهێنانى کیسى پلاستیک کەم دەکاتەوە وە ئەمەش دەبێتە کەم بونەوەى گازەکانى کە لە ئەنجامى قەتیس بوونى گەررمى دەردەچێت بە ڕێژەى%20 وە ئەگەر بۆ جارى بیستەم بەکاربێت ئەوا %82 ى بەکارهێنانى کیس کەم دەکاتەوە.
وە دوبارە بەکارهێنانەوەى پلاستیک کە ریسایکلینى بۆ دەکرێت لە ڕووى ئابوریەوە چارەسەرێکى گەنجاو نیە بە ڵکو پێویستە لە جیاتى ئەم کیسە پلاستیکیانە کیسى قوماش بەکار بهێنرێت کە دۆستى ژینگەیە و تواناى شى بونەوەى لە خاک زۆر زیاترە لە پلاستیک وە دەتوانرێت بۆ چەندین جار بەکار بیهێنرێت .
جۆرەکانى پلاستیک و هێماکان و بەکارهێنانەکانى:
ئەو پلاستیکانەى کە بەکاردێت بۆ خواردن و خواردنەوە و پێداویستیەکان ئەمانەن کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە کە چەند جۆرى جیاوازن ئەگەر بێت و سەرنجى بنکەى قوتوەکان بدەین سێگۆشەیەک هەیە کە ژمارەى (1 تا 7) تیادا نوسراوە ئەم ژمارانە هێمان بۆ جۆرى پلاستیکەکە وەک لە خوارەوە رون کراوەتەوە :

• ژمارە (1) پۆلى ئەسیلین ترایفپالات (PET)
بەکاردێت بۆ دروست کردنى قوتوى ئاو و خواردنەوە گازیەکان و شەربەت ، کە ئەم قوتوانە نابێت بشورێن و بۆ جارى دووەم بەکاربێت چونکە دەبێتە هۆى مژینى گەردیلەخۆراکیەکان لەلایەن قوتوەکەکان کە دەبێتە هۆى گەشەکردنى بەکتریا تیایدا وە هۆکارێکن بۆ نەخۆشى شێرپەنجە ، وە ناتوانرێت دوبارە ریسایکل بکرێتەوە.
• ژمارە (2) پۆلى ئەسیلى چرى بەرز (HDPE)
بەکاردێت بۆ قوتوو شیر و شامپۆ و سابوونى شل ، کە ماددەى کیمیاوى ناگوازرێتەوە لە پلەى گەرمى ئاسایى وە نابێتە هۆى تووش بوون بە نەخۆشى شێرپەنجە، وە ناتوانرێت دووبارە ریسایکل بکرێتەوە .
• ژمارە (3) پۆلى فینیل کلۆراید pvc
بەکاردێت بۆ دروست کردنى قوتووى زەیت و پیشەسازى بۆڕى پلاستیکى وە پێویستە دوور کەوینەوە لەو قوتووە خۆراکیانەى کە جۆرى (PVC)ە لەبەر بوونى ماددەى نەرم کە ڕوبەڕوى هۆرمۆناتى مرۆڤ دەبێتەوە دەبێتە هۆى توش بوون بە نەخۆشى شَرپەنجە.
• ژمارە(4) پۆلى ئەسیلین چڕى کەم LDPE
بەکاردێت بۆ دروست کردنى کیسى پلاستیک وەکیسى پلاستیکى مەتات کەبۆ ساندویچ بەکاردێت کە ماددەیەکى بێ زیانە نابێتە هۆى گواستنەوەى ماددەى کیمیاوى بۆ خۆراک لە پلەى گەرمى ئاسایی نابێتە هۆى توش بون بە شێرپەنجە وە تواناى ریسایکلى نیە وەک خالى (1،2).
• ژمارە (5) پۆلى پرۆپیلین PP
بەکاردێت لە دروست کردنى کوپى کەرە نابێتە هۆى گواستنەوەى مادددەى کیمیاوى بۆ خۆراک لە پلەى گەرمى ئاسایى وە تواناى ریسایکلى نیە.
• ژمارە (6) پۆلى ستیرین PC
بەکاردێت بۆ دروست کردنى کوپى پلاستیک کە تواناى گواستنەوەى ماددەى کیمیاوى (مسرگن) هەیە بۆ خۆراک وخواردنەوە.
• ژمارە (7) کە ماددەیەکى تێکەڵە لە پیکهاتەکانى پلاستیکىجیاواز وەک پۆلى کاربۆنات BPA ، PLA بەکاردیت بۆ دروست کردنى مەمەى منداڵان وە دەبەى ئاو کە بشێت بۆ چەند جارێک بەکارهاتن و پلاستیکى تەنک بۆ خۆراک هەڵگرتن و پاراستن وە ئەو پلاستیکانەى کە BPA یان تێدایە دەرکەوتوە کە مرۆڤ دوچارى کێشەى تەندروستى دەکات وەک نەخۆشى دڵ و قەڵەوى ..


وە لیکۆلەرەوەکان لەرێگاى لێکۆلینەوە لەسەر دوو جورجى ڕەگەز جیاواز سەلماندیتیان لە ڕێگاى پێدانى ماددەى BPA بەهۆى دەرزى لێدان بۆیان دەرکەوت کە توشى تێکچونى شانەکانى سینگ و پرۆستات و دواتر شێرپەنجە بونە.

سەرچاوەکان:
1. www.ead.ae
2. www.tebasel.com
3. www.alahlyforum.com
4. www.iraq.com
5. www.shahrakan.net
6. www.swissinfo.sh
7. www.awsat.com
8. www.ylla.com
9. www.green-clean-now.com