ڕێوشوێنى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر لە دامەزراندنى پرۆژەى بەنزینخانە:-    
(2/3/2014)



1- دەبێت (50م) دوور بێت لە شەقامى گشتى. 2- دەبێت (40م) دووربێت لە شوێنى نیشتەجێ بوون. 3- دەبێت (100م) دووربێت لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و دایەنگە. 4- دەبێت (20م) لە پێشەوەى بەنزینخانەکە بکرێت بە سەوزایی (تەنها فریز بێت ) لە ئاستى زەوى دابێت. 5-دەبێت بەسێ لاى پارچە زەوییەکەى پشتێنێکى سەوز دروست بکات جگە لەلاى پێشەوە. 6- چارەسەرکردنى سەرجەم پاشەرۆکان بۆ پاراستنى خاک لە پیس بوون. 7- دروستکردنى شورەیەک بۆ پڕۆژەکە بە بەرزایی (2م) تەنها لاى پێشەوەى نەبێت. 8- تانکى خەزن کردن دەبێت لە ژێر زەوى بێت بە مەبەستى سەلامەتى. 9- بەکارهێنانى جل وبەرگ و کەلوپەلى خۆپارێزى بۆ کرێکارەکان. 10- لەکاتى تەواوبوونى پڕۆژەکە ئاگادارمان بکەنەوە.