ریکە وتی٢٤/٤/٢٠١٨ رۆژی سێ شەمە لە بارەى چۆنیەتى پاراستنى ناوچە پارێزراوەکان کۆبوونەوەیەک لە فەرماندەى فەرماندەىی پاراستنى ژینگە بەرێوەچوو    
(24/4/2018)



ریکە وتی٢٤/٤/٢٠١٨ رۆژی سێ شەمە لە بارەى چۆنیەتى پاراستنى ناوچە پارێزراوەکان کۆبوونەوەیەک لە فەرماندەى فەرماندەىی پاراستنى ژینگە بەرێوەچوو بەئامادەبوونى بە ڕیز حاکم سەمەد محمد بەرپرسی دە ستە ی پاراستن وچاککردنی ژینکەی هەرێم بەرێز لیوا ئەرسلان فەرماندەى فەرماندەیی پێشمەرگەى پاراستنى ژینگە بەرێز عبدالله محمد عبدالله بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر و بەرێز عدنان على میر بەرپرسی هۆبەى ژینگەى سروشتى بەشدارى کۆبوونەوەکە بوون کەلەبارەى پرسی ڕاوى ئاژەڵ و باڵندە لە ناوچە پارێزراوەکان و چۆنیەتى خزمەت گوزارى بۆ وەرزی هاوین بەدابین کردنی ئاوى خواردنەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان و ڕێگری کردن لە ڕاوى ئاژەڵە کێویەکان و بەتوندی بەرەنگاریان دەبنەوە و سەرجەم سەرپێچی کاران دەدرێنە دادگا، وەهەروەها وەرزی دروێنە نزیک بۆتەوە سەرجەم خاوەن زەوی ودەڕاسەکان ئاگادار دەکرێنەوە لەکاتى دروێنە ئاگایان لە بەچکە مامزەکان بێت پێش دروێنەکردن و مەفرەزەکانى پێشمەرگە دەست دەکەن بە گەشت و کۆنترۆلی ناوچە پارێزراوەکان بۆ سەقامگیری و ئارامی مامزەکان لە ناوچە پارێزراوەکان، ئەم کۆبونەوە بۆ دابین کردنى ئاوى پێویست بۆ ئاژەڵی کێوى بریارى دابین کردنى بوجەى پێویست درا.