لە درێژەى کارو چالاکیەکانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر رۆژی پێنچ شەمە ١٤/١٢/٢٠١٧ سەردانى قوتابخانەى(ئەرگوش)ی بنەڕەتی تێکەلاومان    
(15/12/2017)



لە درێژەى کارو چالاکیەکانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر رۆژی پێنچ شەمە ١٤/١٢/٢٠١٧ سەردانى قوتابخانەى(ئەرگوش)ی بنەڕەتی تێکەلاومان کرد بە هەماهەنگى لەگەل بەشی تەندروستى ژینگە لە پەروەردەى گشتى هەولێرو رێکخراوى سرووشتى عێراق بەمەبەستى پێدانى هۆشیارى ژینگەیی و ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابخانە کە و خاوێنی، هەرلەم سەردانەدا (٣٥)دەفترى وێنەی رەنگ کردن بە رێنمایى ژینگەیى و پێنووسى رەنگاو رەنگ بە سەر (٣٥) قوتابى دابەش کرا بۆ فێر بوون و هۆشیار بوونەوەیان لە بابەتەکانى ژینگە بە شێوەى وێنەى روونکراوە...هەرهەمان ڕۆژ سەردانى باخچەى مندالانی(فەریک) مانکرد بەمەبەستى پێدانى هۆشیارى ژینگەیی بۆ ئەو مناڵە چاوگەشانە کە تەمەنیان لە نێوان (٤ تا ٥) ساڵ بوو فێرکردنیان لە چۆنیەتى پاک ڕاگرتنى ژینگەى و ئامۆژگاریکرددنیان کە بەدەنگى نەرم و نیان لەگەڵ هاوڕێکانیان گفتوگۆبکەن و رێز لە دایک و باوک و مامۆستا و کەسانى بەتەمەن بگرن، سوپاسی بەرێوەبەرى و مامۆستایانى باخچەى (فەریک) کرا بەهۆى پاک و خاوێنی ژینگەى شوێنەکە .