فەرمانگەى ژینگەى هەولێر وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا    
(31/10/2018)



بەئامادەبوونى بەرێز سەرۆکی دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم و سەرۆکی زانکۆى جیهان فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بەهەماهەنگى لەگەڵ زانکۆى جیهان وۆرک شۆپێکی دوو تەوەرى ئەنجامدا بۆ بەرێزان پرۆفیسۆرى یاریدەدەر(د. على حسن احمد) و (م. عادل حسین) لەسەر کاریگەرى تاوەرەکان و ئامێرەکانى گەیاندن لەسەر تەندروستى و ژینگەى مرۆڤ لە هۆڵی زانکۆى جیهان... و (٣) کۆمپانیاى گەیاندن بە شداریان کرد (کۆرەک و ئاسیا و فاست لینک) چەند ڕاوسەرنج و ڕاسپاردە پێشکەش کرا.