ڕێکەوتى ٩/١/٢٠٢٠ ڕۆژى پێنج شەمە : هەریەکە لە بەڕێزان بەڕێوبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر (عبداللە محمد عبداللە) و بەڕێوبەرى گشتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێم (عمید فضل) کۆبوونەوە    
(9/3/2020)



ڕێکەوتى ٩/١/٢٠٢٠ ڕۆژى پێنج شەمە : هەریەکە لە بەڕێزان بەڕێوبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر (عبداللە محمد عبداللە) و بەڕێوبەرى گشتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێم (عمید فضل) کۆبوونەوە بەمەبەستى هەماهەنگى و پاڵپشتى پۆلیسى دارستان لە بەدواداچوون و ئیجرائاتى یاسایى و جێ بەجێ کردنى ڕێنماییەکانى ژینگە لە هەردوو سێکتەرى ژینگەى سروشتى و شارستانى تاوەکو لەم ڕێگەیەوە بتوانرێت ئیش و کارەکان بەشێوەیەکى فەرمى بەرنامە ڕێژ بکرێت لە پتە و کردنى ئەم پەیوەندیە بەردەوامە.
وەهەروەها بەدواداچوون بۆ بازاڕى فرۆشتن و کڕینى باڵندە کێوییەکان ئاژڵە کێوییەکان بکرێ وە هەر زێدەڕۆیەک کرابێتە سەریان لە کوشتن و قەڵاچۆکردنیان کە توخمێکى زیندووى ناو سروشتى کوردستانن.