فەرمانگەى ژینگەى هەولێر پێشوازى کرد لە سەرۆکی سەنتەرى بارزان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانى    
(3/12/2018)



ڕێکەوتى ٣/١٢/٢٠١٨ بەرێز (انور حسن دۆلەمەرى) سەرۆکى سەنتەرى بارزان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانى سەردانى فەرمانگەى ژینگەى هەولێرى کرد لەم سەردانەدا تەوەری سەرەکى باس لە شوێنەپارێزراوەکان وسروشت و شاخەکانى کوردستان کرا هەربەم بۆ نەیەوە سەنتەرى بارزان نامیلکەیەکى پێشکەشی پەرتوکخانەى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر کرد بە ناوى (سیاسەت و پەیڕەو و پڕۆگرامی سەنتەرى بارزان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانى) ئەم نامیلکەیە باس لە سیاسەت و پەیڕەو پڕۆگرامى سەنتەرەى بارزان دەکات کە بەوێنە و نووسین بلاواکراوەتەوە .