فەرمانگەى ژینگەى هەولێر وسەرۆکى دەستەى پاراستن وچاککردنى ژینگەى هەرێم و بەرێوەبەرى پۆلیسی داستان و ژینگە گفتوگۆیەکى کراوەیان ئەنجامدا    
(25/1/2018)



فەرمانگەى ژینگەى هەولێر وسەرۆکى دەستەى پاراستن وچاککردنى ژینگەى هەرێم و بەرێوەبەرى پۆلیسی داستان و ژینگە گفتوگۆیەکى کراوەیان ئەنجامدا لە شوێنی (صفار) بۆفرۆشتنى باڵندە بۆ کۆمەڵێک لە بەخێوکەرانى باڵندە، بەمەبەستى بنبڕکردنى دیاردەى ڕاوکردن و کۆنترۆلکردنى شوێنەکانى باڵندە فرۆشتن و بەکلتورکردن و خۆشەویستى باڵندە و ئاژەڵی کێوی، ژمارەیەکى بەرچاو لە دۆستان و بەخێوکەرانى باڵندە ئامادەبوون کە دلسۆزی زۆریان بۆ ژینگە و باڵندە هەبوو.