فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ڕێزلێنانى گرت لە ژینگە دۆستان    
(25/4/2018)



ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتى ٢٥/٤/٢٠١٨ فەرمانگەى ژینگەى هەولێر وەکو نەریتێکى ساڵانەى خەڵات و رێزلێنان لەچەند کەسایتی یەکى ژینگە دۆست و چالاکوان و مامۆستاى زانکۆ و کەناڵی ڕاگەیاندن و چەند کۆمپانیایەکى ژینگە دۆست بۆساڵی ٢٠١٧ لە سنورى پارێزگاى هەولێر، کە ڕۆلیان هەبووە لە بەرەو پێش بردنى پرسە ژینگەیی یەکان و هۆشیار کردنەوەى چین و توێژەکانى کۆمەڵگا.
ناوى رێزلێنراوەکان و کورتەیەک لە کاروچاڵاکى یەکانیان
1. محمد صدیق مجید: سەرۆکى رێکخراوى سەرواردە بۆ پرسە ژینگەییەکان لە سنوورى (هەریر)، کە رۆڵى هەبووە لە هۆشیار کردنەوەى جەماوەر و ئەنجامدانى چەندین هەڵمەتى پاککردنەى خوڵ و خاشاکى سەیرانگاکان و کردنەوەى خول بۆ گەنجان...
2. سیروان شێخ حاجى: ئەندامى رێکخراوى (وار)ە لە دە ڤەرى سۆران کە بەشدار بووە لە چەندین خوول و هەڵمەتى پاککردنەوەى سەیرانگاکان و مەراسیمى رێزلێنانى کەسایەتى ژینگە دۆست...
3. نەریمان عبدالرحمان حسن: ئەندامى رێکخراوى (ئاڤیار)ى هۆشیارى ژینگەیی یە، یەکێکە لە گەنجە چاڵاکەکانى رێکخراوەکە، هەڵبەتە بەشدار بووە لە چەندین خول و هەڵمەتى پاککردنەوە و ووتنەوەى خول و هۆ شیارى لە قووتابخانەکان...
4. صدیق کمال أبراهیم: بەرێوبەرى بەرێوەبەرایەتى پشکنینى دیوانى وەزارەتى ئەوقافە و مامۆستاى ئایینى و ووتاربێژە، کە رۆڵى لە هۆشیارکردنەوەى خەڵک هەبووە لە ووتارەکانى رۆژى هەینى بۆ پاراستن و خاوێن راگرتنى سەیرانگاکان...
5. محمد عبدالرحمن محمد: بەرێوەبەرى بەشى هەمەهانگى یە لە تۆرى میدیاییى رووداو هاوکات هەم وەک کەس وە هەمیش وەک کەناڵى رووداو رۆڵى هەبووە لە هۆشیارکردنەوەى هاونشتیمانى لە پیس بوونى ژینگە...
6. محمد کاکۆ أسعد: بەرێوەبەرى گشتى لە کۆمپانیاى ئەربیل ستیل، ئەڵبەتە وەک ستافى کۆمپانیا رۆلیان هەبووە لە خاوێن کردنەوەى رێگاى گوێر و هەڵمەتى پاککردنەوەى ناوبازارى هەولێر و کە هەموو ئەوانەش هاوکاتە بە جێ بەجێ کردنىکانى رێنمایەکانى ژینگەو دانانى فلتەرى مۆدێرن بۆ کۆمپانیاکە و زیادکردنى رێژەى سەوزایى لە ناو پرۆژەکەى.
7. هیوا عدنان عزالدین: فەرمانبەر لە بەشى ژینگە و تەندرستى لە بەرێوبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر، کە رۆڵى هەبووە لە هەڵمەتى پاککردنەوەى سەیرانگاکان وەک هاندانێک بۆ قوتابیانى زۆربەى قوتابخانەکانى شارى هەولێر و هۆشیار کردنەوەیان لە مەترسى پیس بوونى ژینگە...
8. د.على حسن أحمد: مامۆستاى زانکۆ لە زانکۆى صلاح الدین بەشى فیزیک، هەمەهانگى یەکى زۆر باشى هەبووە بە کردنەوەى خوول بۆ فەرمانبەرانى ژینگە بۆ فێر بوون لەسەر هەندێک ئامێرى ژینگەیى بە خۆبەخشانە.
9. د.سعید رسول خۆشناو: سەرۆکى زانکۆى بەیان، هەڵبەتە یەکێکە لەو زانکۆیانەى کە چەندین سمینار و توێژنەوەى زانستى کردووە بۆ بابەتە ژینگەیەکان...
10. ئەحمد قادر حمدأمین: قایمقایمى قەزاى چۆمانە و رؤڵى هەبووە لە رێکخستنەوەى ناو قەزاکە لە رووى ژینگەیی و بەشدارى چەند سمنار و چاڵاکى ژینگەیى کردووە.
11. نەبەز عبدالحمید عپمان: قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێرە و هەمەهانگى یەکى باشى هەبووە لەگەڵ زۆربەى دام و دەزگاکانى میرى و رێکخستەوەى ناو شار لە رووى ژینگەیى...
12. دیار بکر یادگار: مامۆستاى پەیمانگاى پەروەردەیى وەرزشى هەولێرە و رۆڵى لە پێشگرتنى راو باڵندەکان هەبووە بەردەوام هەمەهانگ بووە لەگەڵ بەرپرسانى ژینگە.
13. خلیل گە فتاح: خاوەنى کۆمپانیای لۆکسە و پابەند بووە بە هەموو رێنمایەکانى ژینگە هەر لە دانانى یەکەى چارەسەرى ئاوەڕۆ و رێژەى سەوزایى لە پرۆژەکەى...
14. فرمان خلیل مجید: بەرێوبەرى بەرێوبەرایەتى خزمەتگوزارى شارەوانى ژینگە پارێزى هەولێرە، هەمەهانگى باشى لەگەڵ زۆربەى کەسایەتى ژینگە دۆست و رێکخراوە ژینگیەکان وفەرمانگەى ژینگەى هەولێر هەیە بۆ هاوکارى کردن لە هەڵمەتى پاککردنەوە...
15. هێرش أحمد محمد: بەرێوبەرى هاتوچۆى پارێزگاى هەولێرە و رۆڵى هەبووە لە درووستکردنى هەمەهانگى نێوان ژینگە و هاتوچۆ بۆ سزادان و پێ بژاردنى ئەو کەسانەى کە پابەندى رێنمایى یەکانى ژینگە نەبوونە.
16. سامان عارەب صدیق: بەرێوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى هەولێرە و رۆڵى لە سەپاندنى رێنمایەکانى ژینگە داوە بۆ ئەو پرۆژانەى کە وەبەرهێنان دەکەن...