رێکەوتى 19/9/2016 رۆژى دووشەمە:
بە ئامادە بوونى بەرێز بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر (عبدالله محمد عبدالله) پێشوازیان کرد لە کونسوڵى ئێران لە هەولێر لە لایەن وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانى دەستەکە...
   
(19/9/2016)

کە لەو کۆبونەوەیەدا چەند پرسێکى گرنگى ژینگەیى تاوتوێ کرا، وە هەروەها باس لە کارى هەماهەنگى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێم کرا بۆ پرسە گرنگەکانى ژینگە بە تایبەتى زبڵ و خاشاک و ئاو پارستنى دارستانەکان کە سێکتەرێکى گرنگى ژینگەیین، لە لایەکى ترەوە باس لە کارکردن لەسەر بۆردی زانستی ژینگە لە نێوان زانكۆكانی هەرێم و ئێران کرا، وە هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەك دروست بكرێت لەنێوان هەردوولا، بۆ نوسینی ئەم هاوكاریانەی هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی لە بواری ژینگە ‌و جێبەجێكردنی لە لایەن كونسوڵیەتی ئێران.