Catalytic Converter    
(16/8/2015)



کەتەلایزر : ئەو ئامێرەیە لە ناو سندوقێک دادەندرێت لە سەر ڕێڕەوی دوکەلی دەرچووی بزوێنەر دەبەسترێت ، لە قور دروست کراوە و هەندێ مەوادی تایبەتمەندی مژینی کاربۆنی هەیە و توانای گڵدانەوەی رصاص و کبریتشی هەیە و ئەم کارەش سوودمەندە بۆ ژینگە .
جۆرەکانی کەتەلایزر :
دوو جۆر (Catalytic Converter) ی کیمیاوی هەیە
1- Reduction Catalyst
2- Oxidation Catalyst
هەردووکیان پێک دێن لە شانەی خەزەفی و سیرامیکی هەر وەک شانەی مۆمی مێش هەنگوینە ، بەلام ڕوکەش کراوە بە مادەیەکی وروژێنەر ( محفز) وەک پلاتین یان رودیۆم یان بالادیۆم کە موادی گران بەهان . ئەم بیرۆکەیەش بۆ ئەوەیە کە زۆرترین ڕووبەر لە مادە محفزەکە بەر گازەکان بکەوێ کە لە بزوێنەر دەردەچێ (پلاتین گرانترە لە زێر بەڕێژەی یەک و نیو ) . هەروەها دوو جۆرە پێکهاتە هەیە لە (Catalytic Converter) وەک شانەی مێش هەنگوین و تۆپی خەزەفی . زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان ئێستا سیستەمی شانەی مێش هەنگوین بە کاردەهێنن لە (Catalytic Converter).
ئەم ئامێرە لە سەرەتای ئیش پێکردنی بزوێنەر کار ناکات چوونکە ساردە بۆیە لە سەرەتا گازەکانی پیس دەردەکات کە بزوێنەر گەرم بوو ئینجا ئەم ئامێرە دەست بە کار دەکات .
ئەم ئامێرە لە نێوان ڕێڕەوی گازی دەرچووی بزوێنەر دەبەسترێت لە ژێر کوشینی شوفێر ، هەڵدەستێ بە ئەرکی گۆڕینی گازەکانی کە لە ئەنجامی سووتانی ناوەکی پەیدا دەبێ بۆ گازەکانی ناژەهراوی تاکو مرۆڤ بە تەندروستیەکی باش بژیت .
ئەو گازانەی لە بزوێنەر دەردەچێت بۆ ناو ئەو ئامێرە بریتی یە لەپێکهاتەی دوکەلی HC هایدروکاربۆنات ، No2 دووان ئوکسیدی نایترۆجین ، Co یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن . Co گازێکی ژەهراویە و بکوژە ، وا دەکات لەش نەتوانێ O2 بمژێ .

مادەی پلاتینیۆم هەڵدەستێ بە گۆڕینی گەردیلەکانی ئەم گازە ژەهراویانە بە کارلێک کردن و گازی نا ژەهراویمان بۆ بەرهەم دێت وەکو گازی Co2 و H2o کە لە ڕێڕەوی گازی دەرچوو دەردەچێت ، وەک دەزانرێ گازی CO2 ژەهراوی نی یە .